پەکەکە: دەبێت سەرجەم حزبەکان بارەگاکانیان لە ڕۆژئاوا چۆڵ بکەن

پەکەکە: دەبێت سەرجەم حزبەکان بارەگاکانیان لە ڕۆژئاوا چۆڵ بکەن
لە به‌ناو وەزارەتی ناوخۆی کانتۆنی جەزیرەی سەر بە (پەکەکە)وە نووسراوێک بۆ سەرجەم حزبەکان دەرچووە و، تێیدا داوایان لێ کراوە، لە ماوەی ٢٤ سه‌عاتدا بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.

بەپێی زانیاریی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرکردایەتیی (پەکەکە) داوای لە ئیدارەکەی خۆی لە کانتۆنی جەزیرە کردووە، نووسراوێک لەژێر ناونیشانی ''وەرگرتنی مۆڵەت''دا دەربکات، کە ''هەرحزبێک لەلای ئێمە مۆڵەتی نەبێت، لە ماوەی ٢٤ سه‌عاتدا بە زەبری هێز بارەگاکانی دادەخەین.'' سەرچاوەیەک لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئامانج لەو بڕیارە داخستنی سەرجەم بارەگاکانی (ئەنەکەسە) و زیادکردنی بارەگاکانی (په‌كه‌كه‌)یە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەروو، کە بڕیارە لە داهاتوودا فەرمان بۆ سەرجەم کادیرانی (ئەنەکەسە) دەربچێت، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەریان بکەن.
kdp-
Top