بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران فشارەکان لەسەر حکوومەتی عێراق زیاد دەکرێن

  بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران فشارەکان لەسەر حکوومەتی عێراق زیاد دەکرێن
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بۆ گەڕانەوەی مافی جووتیاران، فشارەكانمان لەسەر حكوومەت زیاد كردووە.

نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 13/3/2017 لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا ڕای گەیاند: "بابەتی گەنمی جووتیاران فرامۆش نەكراوە، چونكە ئەوە مافی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانە و پێویستە ئەو مافەیان لێ زەوت نەكرێت و بۆیان بگەڕێنرێتەوە، چونكە ئەوە بڕە پارەیە خێر و منەت نییە بەسەر جووتیارانەوە، ئێمەش ڕۆژانە بۆ گەرانەوەی مافەكانیان، فشار دەخەینە سەر حكوومەت و بانكی ناوەندی و وەزارەتی بازرگانیی عێراق".

هەر لەمیانەی كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەی ئەمڕۆ دووشەممەدا، ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كرد: "پێویستە ئەو بڕە پارەیەی بۆ جووتیارانی خوار و ناوەڕاستی عێراق خەرج دەكرێت، دەبێ هەمان بڕە پارەش بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت، چونكە نابێت كەمتر لە 46% و 77%ی ناوەڕاست خواروی عێراق بێت."












باسنيوز
Top