یه‌كێتى مامۆستایان ڕه‌خنه له بڕیارێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌گرێت
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكی ده‌رباره‌ی وانه‌ی كوردی وعه‌ربی ده‌ركرد، به‌وه‌ى كه له‌مه‌ودوا ئه‌و دوو وانه‌یه ده‌بنه وانه‌ی لاوه‌كی و ئاره‌زومه‌ندانه، به‌رپرسێكى یه‌كێتى مامۆستایان ره‌خنه‌ى له بڕیاره‌كه گرت و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، كه پرسیان پێنه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له دوایین كۆبونه‌وه‌ى خۆیدا كه له شارى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو، بڕیارى دا ده‌رچوانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی كاتێك داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ كۆلێژه‌كانى پزیشكی و ئه‌ندازیاری و كۆلێژه زانستییه‌كان، سه‌رپشك ده‌كرێن له‌وه‌ی ئایا ده‌یانه‌وێت نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بییان بۆ ئه‌ژمار بكرێت، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێت به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وانه‌كه‌یان كردبێت و له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچووبن".
گوتیشى :" هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و بڕیاره په‌له‌په‌لى پێوه‌دیاره، بۆیه ده‌بوایه پێش ده‌رچوواندنى، وه‌زاره‌تی خویندنى باڵا پرس و ڕاى به هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی یه‌كێتى مامۆستایان بكردایه، ئێستاش داوا ده‌كه‌ین كه پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا بكه‌نه‌وه"
bas news-
