٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە تلسقۆف
ئەندامی ئەنجوومەنی شارۆچکەی تلکێف، (عادل میخە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێستا ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە تلسقۆف و لە داهاتوویەکی نیزیکدا ژمارەکە زیاتریش دەبێت.''
(عادل میخە) گوتی: ''کریستیانەکان بەردەوامن لە گەڕانەوە بۆ تلسقۆف و، تەنانەت کریستیانەکانی ناوچەی دیکەی دەورووبەری تلسقۆفیش هەر دەگەڕێنەوە تلسقۆف، چونکە داعش شارۆچکەکانیانی وێران کردوون.''
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی شارۆچکەی تلکێف گوتیشی: ''زۆربەی خەڵکی کریستیانی تلسقۆف ئاوارەی هەرێمی کوردستان ببوون، ئێستاش چاوەڕێی باشترکردنی خزمەتگوزاری دەکەن، بۆ ئەوەی بەتەواوەتی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.''
kdp-
