چاودێرێک: لە سنووری زاخۆ پەکەکە پێوەندی کۆمەڵایەتیی گوندنشینانی پچڕاندووە
(شڤان شێخۆ)، چاودێری سیاسی لە شاری زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە دوای راپەڕینەوە پەکەکە سێ ناوچەی ستراتیژی لە سنووری قەزای زاخۆ داگیرکردووە و رێگە نادات گوندەکانی ئەو سنوورە ئاوەدان بکرێنەوە، چەندین جار حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵیداوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ئەو گوندانە ببات کەچی لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە رێگری لێ کراوە، جار جار گوندنشینان دەچوونەوە گوندەکانیان بۆ چنینەوەی بەرھەمی خۆیان، بەڵام پەکەکە رێگریان لێدەکردن و خۆیان مڵکی ھاوڵاتیان بەکار دەھێنن، ھەتا زۆر جارھەبووە لێپرسینەوە لەگەڵ گوندنشینانکراوە و ئاستەنگیان بۆ دروستکردن، چەندین حاڵەتیش تا ئێستا تۆمارکراوە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن پەکەکەوە کوژراون و بریندار کراون.
(شڤان شێخۆ) دەشڵێ، زۆرێک لە گوندە سنوورییەکانی زاخۆ خزمایەتی و تێکەڵاویان لەگەڵ گوندەکانی سنووری باکووری کوردستان ھەیە و ھەندێ گوند نیوەی کەوتووەتە سنووری ھەرێمی کوردستان و نیوەکەی دیکە کەوتووەتە سنووری تورکیا، بەڵام پەکەکە رێگە نادات ئەو خەڵکە ھاتووچۆی یەکتر بکات و بووەتە ھۆی تێکدانی پێوەندی کۆمەڵایەتی نێوان کوردانی باشوور و باکوور، ئێمە گوندمان ھەیە مام و خاڵی یەکترن کەچی پەکەکە ناھێڵێ یەکتر ببینن، ئەو رەفتارانەی پەکەکە خەڵکەکەی زۆر دڵگرانکردووە و بێزاربوونە بەدەست پەکەکەوە.
kdp-
