وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داهاتی مانگی یەکی ساڵی نوێی ڕاگەیاند

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داهاتی مانگی یەکی ساڵی نوێی ڕاگەیاند
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، داهاتی مانگی یەكی ساڵی 2017ی ئاشكرا كرد.



وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاشكرای كردووە، داهاتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتەكان بۆ مانگی یەكی ساڵی 2017 پێكهاتووە لە بڕی 546ملیۆن و 800 هەزار و 800دینار".



لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دا هاتووە، كە داهاتی ئەو مانگە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وازارەت، بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەولێر و هێڵی ترام وای و كەشناسی و بومەلەرزەزانی دەگرێتەوە.



بەپێی بڕیارێكی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مانگانە داهاتی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە وەزارەتەكە ئاشكرا دەكات.
bas news-
Top