هەڵەبجە؛ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەیکەلی ئەنجوومەنی پارێزگا کۆبوونەوە
لە پرێسکۆنفرانسێکدا، (ئارام كه‌مال)، ڕێكخه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگەیاند: ''له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا گه‌شبینین، كه له ئاینده‌یه‌كی نیزیكدا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، بۆ دروستكردنی هه‌یكەلی ئەنجوومەنی پارێزگا.''
(ئارام كه‌مال)، گوتی: ''له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كاندا پێشنیاری تازه هاتووه‌ته پێشه‌وه، بۆیه نوێنەری هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رووی خۆیان قسه ده‌كه‌ن و پاشان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جارێکی دیکە لایه‌نه‌كان كۆده‌بنه‌وه، تا بتوانن به هه‌موولایه‌ك ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست بكرێت.''
سەبارەت بەو پێشنیارانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا کراون، (ئارام کەمال) دەڵێ: ''بڕیارمان داوە، تا ئەوکاتەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرووی خۆیان قسە دەکەن، پێشنیارەکان ڕانەگەیەنین، چونکە لە کۆبوونەوەی دابێدا بڕیارە، کە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن پێشنیارەکان تاوتوو بکرێن.''
kdp-
