پانۆرامای یەکەم رۆژی دیداری سلێمانی
دیدارەکە لەکاتژمێر 9:30 سەرلەبەیانی بەوتەی بەرپرسانی زانکۆی ئەمەریکی دەستی پێ کرد و تێیدا بەخێرهاتنی میوانانیان کرد ئاماژەیان بە گرنگی دیدارەکە دا.
بەرهەم ساڵح: تاوتوێی ئه‌وه بكرێت چۆن دوای داعش ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین
بەرهەم ساڵح وتەیەکی بەهەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزیی پێشكهشكردو تێیدا رایگەیاند "به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و هێزی پێشمه‌رگه و هێزی عێراق داعش روو له شكانهو ده‌بێت تاوتوێی ئه‌وه بكرێت چۆن دوای داعش ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن."
هەروەها بەرهەم ساڵح لەوتەکەیدا بەبۆنەی هەشتی مارسەوە پیرۆزبایی رۆژی جیهانی ژنانی لەهەموو ژنانی کوردستان و جیهان کرد‌و لەبارەی زانکۆی ئەمەریکیشەوە وتی "ئه‌مساڵ ده‌یه‌م ساڵی دامه‌زراندنی زانكۆی ئه‌مریكییه له‌سلێمانی، هیوادارم بوبێته پێگه‌یه‌كی باش بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێی كهزانكۆیهكی قازانج نه‌ویسته و موڵكی گشتییه‌و داهاتی بۆ پێگه‌یاندنی خوێندكاره‌كانی دابینكراوه".
xandan -
