ئیدارەی شنگال: چەکدارانی پەکەکە خەڵک لە شنگال دەڕفێنن
وەیس نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال رایگەیاند، پەکەکە رۆژی سێشەممە 7.3.2017 لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئەندام و لایەنگری خۆی کۆکردووەتەوە و ھێناویەتییە شنگال تا گوشاری سیاسی پێ دروست بکەن.
وەیس نایف بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت پەکەکە چی لە شنگال دەوێت؟ بۆ ناکشێتەوە؟ تاکەی شاری شەنگال ببێتە قوربانی ململانێی سیاسی پەکەکە و حساب بۆ ئیدارەی ئەم شارە نەکات، لە کاتێکدا پێیان دەڵێن بازگە لەناو شارەکان لابدەن بەقسەمان ناکەن، منداڵ و گەنجی ئێزدی ھەڵدەخەڵەتێنن و دەیان کەن بە چەکدار و خەڵکی دەڕفێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنی شنگال ئاماژەی بەوەش دا، کە چەکدارانی سەر بە پەکەکە لەو بازگانەی دایان ناوە، باج و سەرانە لە هاووڵاتییان وەردەگرن.
باسنیوز
