لانە محەمەد: بەغدا دەیەوێت ئەجێندای خۆی بە پەکەکە جێبەجێ بکات
(لانە محەمەد)، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''شوێنی (پەکەکە) لە شنگال نییە و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان، لەبەر ئەوەی لەوێ چەندین کێشە ھەن و پێویستە چارە بکرێن؛ شنگال جێ بێڵن بۆ شنگالییەکان و کوردانی ئێزیدی، با خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و خۆیان بپارێزن، نەک (پەکەکە) وەکو ھێزێک خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت.''
(لانە محەمەد) گوتیشی: ''سەرباری ئەوەی کە ھەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، لەلایەن بەغداوە مووچە و بوودجەکەی لێ بڕدراوە، کەچی (پەکەکە) ھێزێکی دەرەکییە و بەغدا مووچەی بۆ دابین دەکات، دیارە کە بەغدا بێبەرانبەر ھاوکاریی ھیچ ھێزێک ناکات، بەڵام لە شنگال لەڕێی (پەکەکە)ەوە ئەجیندای خۆیان جێبەجێ دەکەن.''
kdp-
