گوتەبێژی ناوەندی بڕیار: خەڵک لە سنووری یەکێتی لەسەر دەربڕینی ڕا دەستگیر دەکرێت

 گوتەبێژی ناوەندی بڕیار: خەڵک لە سنووری یەکێتی لەسەر دەربڕینی ڕا دەستگیر دەکرێت
گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتی، لەسەر دەستگیرکردنی خەڵک ”لەسەر دەربڕینی ڕا“، ڕەخنەی توندی لە حزبەکەی گرت.

ئەمڕۆ شەممە 24\9\2016، پێگەی فەرمیی ناوەندی بڕیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە زاری شاڵاو عەلی عەسکەری، گوتەبێژی ناوەندی بڕیاری یەکێتییەوە بڵاوی کردووەتەوە: ”بەداخەوە ئێمە لە حزبێکداین ناوی خۆمان ناوە (سۆسیال دیموکرات)، کەچی لە سنووری ئێمە، خەڵکی لەسەر دەربڕینی ڕا دەستگیر دەکرێت“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ، چالاکوانێک لە شاری سلێمانی ڕفێندرا و هەوڵی ڕفاندنی چالاکوانێکی دیکەش درا، دواتریش لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاوات حەسەن، ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی کە هەوڵی ڕفاندنی درابوو، داوای لە ئاسایشی سلێمانی کرد، ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ڕفاندنی چالاکوانان بگرێت.









باسنيوز
Top