دوو سه‌ركرده‌كه‌ى ناوه‌ندى بڕیاری یەکێتی له‌گه‌ل یه‌کگرتووى ئیسلامى كۆبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ 18/9/2016 هه‌ر یه‌ك له جێگرانی سكرتێری گشتی و سه‌ركرده له ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، کۆسرەت ڕه‌سول و د. به‌رهه‌م ساڵح، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى سیاسیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌و حزبه كۆبوونه‌وه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه د. به‌رهه‌م ساڵح له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕای گه‌یاند: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى یهكگووتارى و داڕشتنى یه‌ك به‌رنامه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى نائاسایی كوردستان ئه‌نجامدراوه و كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها كۆبوونه‌وه‌ى ڕاگۆڕینه‌وه بوو".
دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژن، سەرکردە باڵاکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتی سەردانی حزبە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن.
باس‌نیوز
