لە هەر شوێنێک پێویست بێت پێشمەرگە پێشڕەوی دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ نزیکە و ئازادکردنەوەشی بەرێککەوتن دەبێت.
شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پرۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ نزیکە، بڕیارە پێش سەری ساڵ دەست پێبکا، گوتیشی "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرێککەوتن بەشداری لە ئازادکردنەوەی شارەکە دەکەن، بەڵام ناچنە نێو شاری موسڵەوە".
ئەوەشی خستەروو كە لەهەر شوێنێک پێویست بکات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرش دەکات.
گوتیشی "بۆ ئازادکردنەوە و ئیدارەکردنی شارەکە، دەبێت رێککەوتن بکرێت".
Bas News-
