هەولێر.. لەم جەژنە كەمترین ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات كە لە ڕۆژانی جەژن تەنیا سێ ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە، ئەمەش لە بەرامبەر شارەكانی دیكە، كەمترین ژمارەی ڕووداو بووە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: "لەشاری هەولێر، لە یەكەم ڕۆژی جەژنەوە، تا ڕۆژێك دوای جەژن، تەنیا سێ ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە، حەوت قوربانی لێكەوتوەتەوە، خۆشبەختانە گیانلەدەستان نەبووە".

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆ، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "لەو سێ ڕووداوە، دوانیان وەرگەڕان بووە، یەكێكیش پێكدادان بووە، دوانیان لە شاری كۆیە، ئەوی دیكەش ڕێگەی پیرمام هەولێر بووە، تەنیا حەوت كەسیش بریندار بووە". گوتیشی: "ئێمە ئارامترین شار بووین، دهۆك و سلێمانی ئەمجارە لە ڕادەبەدەر ڕووداویان زۆربووە، بەڵام ئێمە سوپاس بۆخوا ئەمجار ڕووداوی هاتوچۆمان زۆر كەم بوو".

باسنیوز
Top