گەنجێک لە بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 گەنجێک لە بانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
گەنجێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری بانە لاوێکی بانەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەو گەنجە کوردە ناوی محەمد شەریفی و تەمەنی 26 ساڵە و لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجە دانیشتووی گوندی "زەرواوی خواروو"ی سەر بە شاری بانەیە و بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا چوار حاڵەتی خۆکوژیی پیاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.








باسنيوز
Top