ئەرشەد ساڵحی: پێوەیستە پەکەکە لە کەرکووک وەدەربنرێ..مایەی دووبەرەکییە
ئەرشەد ساڵحی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لە کەرکووک ڕایگەیاند: "پەکەکە لە شارۆچکەی خورماتوو چەند چەکدارێکی تورکمانی ڕفاندووە و بوونەتە مایەی کێشە بۆ پەیوەندیی نێوان کورد و تورکمان لە ناوچەکە؛ بۆیە پێویستە ئەو ڕێکخراوە لە پارێزگای کەرکووک دەربکرێت و بارەگایان لێ دابخرێت".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە کەرکووک ڕایگەیاند: "پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی تورکمانشیندا بارەگای کردووەتەوە، هەروەها ڕۆڵێکی خراپی لە تێکدانی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی خورماتوو هەبووە و خەڵکیان ڕفاندووە." گوتیشی: "پێویستە بارەگای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە کەرکووک دوور بخرێنەوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی، دەشڵێت: "پێویستە وەکچۆن ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلق لە عێراق دەرکرا، پەکەکەیش لە عێراق دەربکرێت؛ نابێت لە شەڕی داعش پشت بە پەکەکە ببەسترێت، چونکە کەرکووک هێزی پێشمەرگەی لێیە و پێویستی بە پەکەکە نییە".
KDP
