پەرلەمانتارێکی پارتی: كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێـتى و گۆڕان له كه‌ركووك بۆ شه‌رمه‌زاركردنى پارێزگاره
لەمبارەیەوە شاخەوان عه‌بدوڵا، یه‌كێك له نوێنه‌رانى كه‌ركووك له سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیموکراتیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كێتى و گۆڕان له كه‌ركووك كۆ ده‌بنه‌وه، كه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ك باس ده‌كرێـت بۆ تاوتوێكردنى پرسى هه‌ڵبژاردنه، ده‌بوو یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش وه‌كو پارتى كۆببێته‌وه، نه‌ك گۆڕان، چونكه گۆڕان له‌سه‌ر كه‌ركووك ده‌نگى نه‌هێنا له هه‌ڵبژاردن و هه‌روه‌ها ئێمه و یه‌كێتى پڕۆژه‌ى هاوبه‌شمان لەبارەی هه‌ڵبژاردن هەیە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه ئه‌گه‌ریش بۆ ئیدانه‌كردن و به قاچاخبردنى نه‌وتى كه‌ركووك بێـت، ئه‌وا: "ده‌یانتوانى له‌گه‌ڵ ئێمه قسه بكه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌كانیان پێ بده‌ین كه كێن ئه‌وانه‌ى نه‌وت به ته‌نكه‌ر ده‌به‌نه سلێمانى و له‌وێشه‌وه بۆ ئێران كه ڕۆژانه ده‌یان هه‌زار به‌رمیل به‌و شێوه‌یه به‌تاڵان ده‌برێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى لە لێدوانەکەیدا ڕوونی کردەوە: “من پێموایه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ شه‌رمه‌زاركردنى د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى كه‌ركووكه كه به‌رپرسی یه‌كه‌مى ئیداره‌ى پارێزگاكه‌یه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستێوه‌ردانى حزبییه له كاروبارى پارێزگاكه".
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانى یهكێـى و گۆڕان لە چوارچێوەی دۆسیەی نەوتی کەرکووک، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى: "یه‌كێتى و گۆڕان سه‌ركه‌وتوو نابن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕاكێشكردنى حكوومه‌تى عێراق كه به‌نیازن سوپای عێراق بهێنن بۆ پاراستنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان، بۆ ئه‌و پرسانه باشتره له‌گه‌ڵ پارتى ڕێك بكه‌ون، نه‌ك له نێوان خۆیاندا وه‌كو یه‌كێتى و گۆڕان".
باس‌نیوز
