ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشووری دەست پێ کردەوە

 ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی باشووری دەست پێ کردەوە
لە سەعات هەشتی بەرەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2016 -9 -17ەوە جارێکی دیکە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان کردەوە بە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری سیدەکان.



سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری سیدەکان ڕاگەیاند : ئەو تۆپبارانە لە شاخەکانی "بەربزین، سەقەر" لە سنووری سیدەکان لە یەک سەعات لەمەوبەرەوە بە خستی دەستی پێ کردووە و ناوچەکەی داوەتە بەر تۆپباران و ئێستاش بەردەوامە."



لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەمین جارە کە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو ناوچە سنوورییانەی کوردستانی باشوور تۆپباران دەکەن و جاری دووەم چەند هاووڵاتییەکی سڤیلی و گوندنشینی ئەو ناوچەیە بریندار بوون و مەزرا و ڕەز و باخ و سروشتێکی فراوانی ناوچەکەش سووتاوە.



ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە نسوورەکانی کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات نیشەجێ بوون و لە ماوەێ چەند مانگی ڕابردووشدا چەندین دەرگیری و تێکەهڵچوونیان لە نێوان پێشمەرگەکانی (حدکا) و سوپای پاسداران ڕووی داوە و زیاتر لە دە پێشمەرگە شەهید بوون و بە دەیان ئەندامی سوپای پاسدارانیش کوژراون.



درێژەدان بەم تۆپبارانانە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ناوچە سنوورییەکان لە کاتێک دایە کەلە مانگی ڕابردوودا شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تارانیان کرد و لەگەل گەورە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی ئێران کۆ بوونەوە و لەبارەی پرسی چارەسەریی سنوورەکان و پاراستنی دانوستانیان کرد.












باسنیوز
Top