ئەمریکا: چارەسەری کێشەکانی یەکێتیمان لا گرنگە
برێت مەکگۆرک، نوێنەری باراک ئۆباما لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیتی ئەنجامدا و تێیدا مەکگۆرک رایگەیاندووە، بەلای واشنتنەوە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوخۆی یەکێتی نیشتمانی كوردستان گرنگە.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی نووسینگەی مەلا بەختیار، بڕیاربوو، رۆژی پێنجشەممە ئەنتۆنی بلینکن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و برێت مەکگۆرک، لەگەڵ مەلا بەختیاردا کۆببنەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێك كۆبوونەوەكە دواخراوە و دواتر مەکگۆرک پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەلا بەختیار ئەنجامداوە و بە مەلا بەختیاری راگەیاندووە لە بارەی كێشەكانی یەكێتیی، ئه‌مریكا به‌هه‌ستیارییه‌وه ههڵسوكهوتدهكات.
مەكگۆرك لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا جەختیكردووەتەوە وه‌كو ئه‌مریكا، یەكگرتووییان لا مه‌به‌سته و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیشیان لا گرنگه.
مەكگۆرك هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌هه‌مووی گرنگتر، یه‌كگرتوویی هێزه كوردستانییه‌كانه له‌به‌غدا".
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە مەکگۆرك بەڵێنی بە مه‌لا بەختیار داوە هەوڵدەدەن بەزووترین کات کۆببنەوە.
K24-
