لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە دهۆك دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
رائید ئازاد تەها، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە ناوچەی بریفكانی سەر بە پارێزگای دهۆك دوو منداڵ، یەكێكیان تەمەنی شەش مانگ و ئەوی دیكەش سێ ساڵە، گیانیان لەدەستداوە.
ئازاد تەها گوتیشی "دوو كەسی ديكه لە رووداوەكەدا بە سەختی برینداربوون".
لەبارەی هۆكاری ئەو رووداوە، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك دەڵێت، بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە.
RUDAW -
