هاووڵاتییان داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن
داوكاری هاووڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه له كاتێكدایه، هه‌ر یه‌ك له یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان, هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه له حكومه‌تی بنكه فراوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى و یەکگرتوو, وه‌ك سێ لایەنى به‌شداری له حكوومه, هەڕەشەى کشانەوە دەکەن، یەکگرتووى ئیسلامىش یادداشتێکى چەند خاڵى داوەتە حکوومەت، دەڵێن ئەگەر حکوومەت ناوەرۆکى یاداشتەکەمان بە هەند وەرنەگرێت بێ سێ و دوو لە حکوومەت دێنە دەرەوە.
بارودۆخى سیاسى باشوورى هەرێمى کوردستان بە جۆرێك قووڵبووهتەوە، کە جەژنى قوربانیش نەىتوانى ئەو ئومێدەى هاووڵاتيیان چاوەڕێ بوون بێتە دى، کە لەلایەنەکان بە پەیامى پیرۆزبايىکردن، دەرگاى دیالۆگ لە یەکدى بکەنەوە .
K24-
