بەوێنە.. لە گوندێکی 73 ماڵیدا 42 سەر ئاژەڵ کرایە قوربانی

بەوێنە.. لە گوندێکی 73 ماڵیدا 42 سەر ئاژەڵ کرایە قوربانی
دانیشتووانی گوندێکی هەرێمی کوردستان، بە ڕێژەیەکی بەرچاو قوربانی دەکەن، بە جۆرێک کە زیاتر لە نیوەی ماڵەکانی ئەو گوندە، قوربانییان کردووە و گۆشەکەشیان بەسەر یەکتردا دابەش کردووە.



ئومێد قادر کە پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی گوندی (ھەسنان)ی دەڤەری سۆرانە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەگەرچی ئەمساڵ بەھۆی قەیرانی دارایی بە شێوەیەکی گشتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ جەژنی قوربان کەمی کردووە، بەڵام دانیشتووانی گوندی ھەسنان، زیاتر لە 40 سەر مەڕ و بزن و (2) مانگایان کردە قوربانی“.



ئەوەشی ڕوون کردەوە، سەرجەم گوندەکە لە 73 ماڵ پێکدێت کە 470 کەس دەبن. گوتیشی: ”سەرجەم گۆشتە قوربانییەکە لە شوێنێکدا کۆکرایەوە، دواتر بەپێی ژمارەی دانیشتووانی گوندەکە، هەر کەسێک کیلۆ و نیوێک گۆشتی بۆ دیاری کرا، بەشێکی زۆری خێزانەکان زیاتر لە 10 کیلۆ گۆشتیان بەرکەوت“.
BAS NEWS_
Top