یارمەتییه سەرەتاییەکان بۆ سووریا لە ئەمڕۆوه دەست پێدەکات
ناردنی ئەم یارمەتییانه له کاتێکدایه که "ستێفان دی مێستۆرا" نوێنەری تایبەتی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، بەردەوامبوونی ئاگربەسته ٢٤سەعاتییەکەی سووریای بەرز نرخاند و رایگەیاند، ئەم ئاگربەسته بارودۆخەکەی باشتر کردووه.
له کاتی دەست پێکردنی ئەم ئاگربەسته له شەوی دووشەممەوه، روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ گوتوویەتی، تەنیا چەند پێشێلکارییەک کراوه.
دی مێستۆرا گوتی: یارمەتییه مرۆییەکان بۆ هەموو ناوچه لێقەوماوەکانی سووریا بەتایبەت حەلەب دەنێردرێ
Payamner-
