یارمەتییه سەرەتاییەکان بۆ سووریا لە ئەمڕۆوه دەست پێدەکات

یارمەتییه سەرەتاییەکان بۆ سووریا لە ئەمڕۆوه دەست پێدەکات
بەپێی راپۆرتەکان، له ئەمڕۆوه ناردنی یارمەتییه سەرەتاییەکان بۆ سووریا دەست پێدەکات



ناردنی ئەم یارمەتییانه له کاتێکدایه که "ستێفان دی مێستۆرا" نوێنەری تایبەتی نەتەوه یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، بەردەوامبوونی ئاگربەسته ٢٤سەعاتییەکەی سووریای بەرز نرخاند و رایگەیاند، ئەم ئاگربەسته بارودۆخەکەی باشتر کردووه.



له کاتی دەست پێکردنی ئەم ئاگربەسته له شەوی دووشەممەوه، روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ گوتوویەتی، تەنیا چەند پێشێل‌کارییەک کراوه.



دی مێستۆرا گوتی: یارمەتییه مرۆییەکان بۆ هەموو ناوچه لێقەوماوەکانی سووریا بەتایبەت حەلەب دەنێردرێ
Payamner-
Top