ئەمریکا و رووسیا لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەست لە سووریا رێککەوتن

ئەمریکا و رووسیا لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەست لە سووریا رێککەوتن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا لەبارەی درێژكردنەوەی ئاگربەستی سووریا رێككەوتوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و سێرگی لاڤرۆڤ، هاوتا رووسییەكەی لەبارەی درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ 48 کاژێری دیکە لە سووریا رێککەوتن.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێش جەژنی قوربان ئەمریكا و رووسیا لەبارەی ئاگربەست لە سووریا بۆ ماوەی 48 كاژێر رێككەوتبوون، ئاگربەستەكەش تەنیا داعش، قاعیدە و بەرەی فەتحولشام-ی ناگرێتەوە.
Rudaw_
Top