خه‌رجى قوربانیی حاجییانى هه‌رێم نزیكه‌ى 400 هه‌زار دۆلاره
سه‌رپه‌رشتیارى تیمى راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان له سعوودیه، ئاشكرای ده‌كات، خه‌رجى قوربانیكردنى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 400 هه‌زار دۆلاره‌و داوامان له به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته كردووه به‌شێك له‌گۆشتى قوربانییه‌كان ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت بۆ دابه‌شكردنى به‌سه‌ر ئاواره‌و هه‌ژاره‌كاندا.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، سه‌رپه‌رشتیارى تیمى ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندیه‌كانى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان له سعوودیه به ئاژانسی (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "ئه‌مساڵ حاجییانى جیهان له سعوودیه نزیكه‌ى 2 ملیۆن سه‌ر ئاژه‌ڵى جۆراوجۆریان له مه‌ڕو مانگا‌و حوشتر وه‌ك قوربانى سه‌ربڕیوه‌و له نێویشیاندا حاجییانى هه‌رێم نزیكه‌ى 3 هه‌زارو 700 سه‌ریان سه‌ربڕیوه كه خه‌رجیه‌كه‌ى نزیكه‌ى 400 هه‌زار دۆلار ده‌كات".
گوتیشی "هه‌موو ئه‌و ئاژه‌ڵه سه‌ربڕدراوانه به‌پێى پرۆژه‌یه‌كى خێرخوازى جۆراوجۆرى سعوودیه ڕه‌وانه‌ى هه‌ردوو وڵاتى ئوسترالیا‌و به‌ڕازیل و چه‌ند وڵاتێكى دیكه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردن‌و له قووتوو كردن‌یان و سه‌ر له‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ى كه هه‌ژارن یان ناوچه‌ى شه‌ڕن‌و ئاواره‌ى موسڵمانیان تێدایه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "داوامان له‌به‌رپرسانى په‌یوه‌ندیدارى سعوودیه كردووه ئه‌مساڵ به‌شێك له‌م پرۆژه خێرخوازیییه‌یان له‌دابه‌شكردنى ئه‌و قووتووه گۆشتانه بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر ئاواره‌كانى هه‌رێمدا دابه‌شبكرێت‌و هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانیش له‌خه‌ڵكى كوردستان سوودى لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام پێیان راگه‌یاندین كه ده‌بێت له ڕێگه‌ى كونسوڵخانه‌ى سعوودیه له‌هه‌رێمى كوردستان ئه‌و داواكارییه پێشكه‌ش بكرێت".
