حه‌وت هاووڵاتى له كه‌ركووك كوژران و ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك ڕاىگه‌یاند " سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 14ى ئه‌یلوول ته‌رمى 7 هاوڵاتى نه‌ناسراو له نزیك گوندى خاڵه بازیانیى له سنورى شاره‌دێى له‌یلان، دۆزراونه‌وه".
هه‌روه‌ها، گوتى " له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ ناسنامه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه، تائێستا ته‌رمه‌كان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌و به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى توێكارى پزیشكیی، ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌ركووك كراون و هێزه‌كانى پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه".
عه‌مید سه‌رحه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه " هه‌موو ته‌رمه‌كان جلى عه‌ره‌بییان له‌به‌ردایه‌و ئاسه‌وارى فیشه‌ك به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیار بووه".
باس‌نیوز
