له خانه‌قین بۆمبێكى ده‌نگى ته‌قییه‌وه
ئه‌شره‌ف قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى پۆلیسی ئازادى له شارى خانه‌قین، ڕاىگه‌یاند " شه‌وى رابردوو له گه‌ڕه‌كى (كارێز) ى شارى خانه‌قین، بۆمبێكى ده‌نگى ته‌قیه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى به‌دواوه نه‌بوه‌و تائێستاش كه‌س له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌میر عه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چالاكوانى مه‌ده‌نى له شارى خانه‌قین ڕاىگه‌یاند " له‌ماوه‌ى 8 مانگى ڕابردووى ئه‌م ساڵدا ، ئه‌مه پێنجه‌مین حاڵه‌تى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبی ده‌نگییه له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى شاره‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن‌و تائێستاش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و زۆرجاریش هه‌وڵى په‌رده‌پۆشكردنى ته‌قینه‌وه‌كان دراوه".
ئه‌و چالاكوانه كه پێشتر له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندا بۆمبێكى ده‌نگى ته‌قێنرایه‌وه، گوتیشی " ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو دووه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌نجامبدرێت له‌ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه "جگه له دووان له‌ته‌قینه‌وه‌كان كه یه‌كێكیان له‌به‌رده‌م ماڵى مندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیشیان له‌نزیك ماڵى ئه‌فسه‌رێكدا بووه، ته‌واوى ته‌قینه‌وه‌كانى دیكه له‌نزیك ماڵى كه‌سانى ئاسایی‌دا بوون".
باس‌نیوز
