هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی ڕاده‌گیرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، ڕاى گه‌یاند :" كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی له پێگه‌ى (IT1) (30 كم خۆرئاواى كه‌ركووك) درووست بووه، ئه‌وه‌ش بوو به هۆى ڕاوه‌ستانى ناردنى نه‌وت له كێڵگه‌كانى كۆمپانیای باكووره‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، ڕۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ى ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ى كه به‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا تێ ده‌په‌ڕێت، هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه كه داواى له ماڵپه‌ڕى (مه‌دا پرێس) كردووه، ناوى بڵاو نه‌كرێته‌وه، گوتیشی :" تیمه‌كانى چاك كردنه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیان كرد به كارى چاك كردنه‌وه‌ى كێشه‌كه و پێشبینیش ده‌كرێت له ماوه‌ى چوار ڕۆژدا كاره‌كانى ته‌واو ببێت".
كۆمپانیای نه‌وتى باكوور، له 18ى ئابى 2016 ڕای گه‌یاند، كه دووباره و دواى پێنج مانگ له ڕاگیرانى، ده‌ست كرایه‌وه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركی و ڕۆژانه 100 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت.
له‌ماوه‌ى پێشوودا هێرۆ ئیبراهیم نامه‌یه‌كی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نارد و تیایدا داواى ده‌كرد، هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك ڕابگیرێت، ته‌نها 5 ڕۆژیشی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نامه‌كه‌ى داناوه، به‌ڵام زیاتر له دوو هه‌فته تێ ده‌په‌ڕێت به بێ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه، به فه‌رمى وه‌ڵام بدرێته‌وه.
باسنيوز
