جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و بارزانى كۆ ده‌بنه‌وه
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه ئه‌مشه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌نتۆنى بلینكن، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسه ئابوورى و ئه‌منی و مرۆییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵادا، گه‌شته عێراق ".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه :" سبه‌ى چوارشه‌ممه 14ى ئه‌یلوول، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه له سه‌ر ئاستى عێراق و پارێزگاكان كۆ ده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى ئابوورى و ئه‌منى".
له گفتوگۆكانیدا، بلینكن، تاوتوێ هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ له‌ناوبردنى داعش و پلاندانان بۆ ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنى موسڵ، ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه بۆ ڕۆژى دواتر ، پێنجشه‌مه 15ى ئه‌یلوول، جێگرى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و چاوى به مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها چاویشى ده‌كه‌وێت به كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵاى حكوومى بۆ تاوتوێكردنى شه‌ڕى داعش و پێشكه‌شكردنى پشتیوانى بۆ پێشمه‌رگه ، له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى قه‌یرانه مرۆییه‌كانى په‌نابه‌ران.
باس‌نیوز
