كۆریای باكوور پیشاندانی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به"گاڵته‌جاڕی" وه‌سفده‌كات
دوێنێ سێشه‌ممه دوو فرۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا له جۆری (B1) به‌سه‌ر كۆریای باشوردا سورانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی هێزو ده‌ربڕینی پشتیوانیكردن له‌و وڵاته له‌دوای تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكور.
به‌پێی سی ئێن ئێن، ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی (KCNA)ی فه‌رمی كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌یه‌كدا به گاڵته‌جاڕییه‌وه ڕایگه‌یاندووه "ئه‌وان وا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كه فرۆكه‌كانی (B1) به‌سه بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری ئه‌تۆمی".
كۆریای باكوور بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌ریخستووه ئه‌و وڵاته كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌یه‌و ده‌توانرێت له‌موشه‌كی بالیستی ببه‌سترێت، ئه‌وه‌ش سه‌قامگیری‌و ئاسایشی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست ده‌كات بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور و ژاپۆن و دورگه‌ی گوام.
هه‌روه‌ها كۆریای باكوور له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه "ئیمپریالیزمی ئه‌مریكی بوارده‌ده‌ن فرۆكه هێرشبه‌ره ئه‌تۆمییه ستراتیژییه‌كانیان به‌سه‌ر باشووری كۆریادا بسورێته‌وه له‌هه‌وڵێكدا بۆ گه‌ڕان به‌شوێن هه‌لێكدا بۆ زیاتركردنی هێرشێكی چاوه‌ڕوانكراو".
هۆشداریشیداوه "سوپای كۆریای باكوور له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ وه‌ستاندنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مریكا‌و واباشتره بۆیان ره‌فتاره هه‌ڵه‌شه‌كانیان بوه‌ستێنن".
هه‌ینی رابردوو، كۆریای باكوور پێنجه‌مین و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی خۆی ئه‌نجامدا‌و ڕایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌ستنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی بۆ سه‌ر موشه‌كی بالیستی.
به‌پێی رۆیته‌رز ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبه ئه‌تۆمییه‌كه دروستبووه، زۆر به‌هێزتربووه له‌و بۆمبه ئه‌تۆمییه‌ی به‌سه‌ر شاری هێرۆشیمادا به‌ردرایه‌وه.
كۆریای باكور، ئه‌مریكا‌و كۆریای باشوور وه‌كو دوو دوژمنی سه‌ره‌كی خۆی داده‌نێت‌و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی دیكه‌ی ئه‌نجامدا، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گه‌مارۆی زیاتری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند تا نه‌هێڵێت زیاتر په‌ره به‌چه‌كی ئه‌تۆمی بدات.
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا كۆریای باشورییه‌كه‌ی، سونگ كیم نێردراوی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تائێستا دیالۆگ و ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگ به‌باشترین‌و گونجاوترین رێگه‌چاره ده‌بینێت، بۆ كۆتاییهێنان به هه‌وڵه‌كانی كۆریای باكوربۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
وتیشی "كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڕیارێكی خێرا‌و توند په‌سه‌ندبكات كه ئابڵوقه‌ی نوێ هه‌رچی زووه به‌سه‌ر كۆریای باكوردا بسه‌پێنێت".
نێردراوی دیپلۆماسی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكور جه‌ختیكرده‌وه، چین له‌پێویستی په‌سه‌ندكردنی بریارێكی نوێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی دواهه‌مین تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی كۆریای باكور تێده‌گات.
له‌كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی كۆریای باكور، باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشتر له‌ناو فڕۆكه له‌میانی گه‌رانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌وڵاتی لاوسه‌وه، رایگه‌یاند ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه "ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیدار و جدی" لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها پارك گوین های، سه‌رۆكی كۆریای باشور رایگه‌یاند، كیم جۆن ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور "هه‌ڵه‌شه‌ییه‌كه‌ی شێتانه‌ی" خۆی پیشان ده‌دات و به‌ته‌واوی داواكانی كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی پشتگوێ ده‌خات.
هاوكات چین، كه تاكه هاوپه‌یمانی دیپلۆماتی كۆریای باكووره ڕایگه‌یاند، به توندی دژی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه و هانی پیۆنگ یانگ ده‌دات هیچ جوڵه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام نه‌دات كه ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ببات.
خه‌ندان
