نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

نرخی دراوەكان  لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان
نرخی‌ دۆلار، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ هۆی‌ پشوه‌كانی‌ جه‌ژنه‌وه‌ به‌ جێگیری‌ ماوه‌ته‌وه‌و 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 129 هه‌زار و 550 دیناره‌.


ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 129 هه‌زار و 550 دیناره‌‌و نرخه‌كه‌ جێگیره‌، پێشبینیش ده‌كرێت تا دوای‌ ته‌واوبوونی‌ پشوه‌كانی‌ جه‌ژن به‌ جێگری‌ بمینێته‌وه‌".

دووشه‌ممه‌ 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربان بوو، تاوه‌كو سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو پشووی‌ جه‌ژن به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت.

"100 یۆرۆ به‌ 146 هه‌زار دیناره‌، 100 پاوه‌ند به‌رامبه‌ر 172 هه‌زار و 250 دیناره‌، 100 هه‌زار تمه‌نی‌ ئێرانی‌ به‌ 37 هه‌زار دیناره‌‌و 100 لیره‌ی‌ توركیش به‌ 44 هه‌زار و 250 دیناره‌".

هه‌روه‌ها له‌نرخی‌ دراوه‌ بیانیه‌كان به‌رامبه‌ر دۆلاردا، 100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر 112 دۆلار و 75 سه‌نته‌ و 100 پاوه‌ندیش به‌ 133 دۆلاره‌.
Top