جه‌ژن ژيانى بۆ كه‌رتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌

جه‌ژن ژيانى بۆ كه‌رتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌
بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار تا رۆژی پێش جەژنی قوربان زیاتر لە 91ھەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە دوو رۆژی رابردووشدا ئەو ژمارەیە زیادیکردووە.

دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ شوێنه‌وار و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌و دوو كه‌رتانه‌ بكه‌ن به‌ كه‌رتێكی داهات بۆ حكومه‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش میوانداری شاندی وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شوێنه‌وار و شوێنه‌ گه‌شتیاری و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كوردستان به‌ وڵاتانی بیانی بناسێنن.

K24-
Top