نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌وه
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت پشتبه‌ستوو بوو به پێشبینییه‌كانى دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكی بۆ یازده‌هه‌مین مانگى له‌سه‌ر یه‌ك، به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كان سنوورداربوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆى پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ى نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكی.
نرخى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى خاوى برینت 31 سه‌نت به‌رزبووه‌وه كه ده‌كاته 0.7 % و گه‌شته 48.32 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى ئه‌مریكاى خۆرهه‌ڵاتى ته‌كساسى نێوه‌ند، 41 سه‌نت یان نزیكه‌ى یه‌ك له سه‌د به‌رزبووه‌وه و گه‌شته 46.29 دۆلار.
شیكارانى ڕوهیتهرز پێیانوایه، نه‌وتى عه‌مباركراوى ئه‌مریكا 4.5 له هه‌فته‌ى ڕابردوو زیاترى كردووه، دواى ئه‌وه‌ى له پڕ گه‌شته 14.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له هه‌فته‌ى ڕابردوو، كه ئه‌وه‌ش زۆرترین دابه‌زینه له ساڵى 1999ـه‌وه.
Bas News_
