ناوەران..حەوت تیرۆریستی داعش کوژران

   	 	 ناوەران..حەوت تیرۆریستی داعش کوژران
بەرپرسی میحوەری ناوەران دەڵێ، ئەمڕۆ بەھۆی بۆردوومانی ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان حەوت تیرۆریستی داعش کوژران و دوو مۆڵگە و ئۆتۆمبێلێکیش لێیان خاپوور کرا.

بەرپرسی میحوەری ناوەران (سەربەست تروانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەراندا دوو مۆڵگەی داعشی بۆردوومان کرد کە بەھۆیەوە چوار تیرۆریستی داعش کوژران و مۆڵگەکانیشیان خاپوور کرا.

(سەربەست تروانشی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلێکی داعشی کردە ئامانج کە بە ھۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتا و سێ چەکداریش کوژران.

گوتیشی، جموجۆڵی داعش زۆر کەمبووە و لاوازبوونە، تەنانەت ناوێرن لەترسی ھێزی پێشمەرگە خۆیان ئاشکرا بکەن.
KDP_
Top