بابەشێخ بەگەشتێكی فەرمی بەرەو ئەمەریكا بەڕێدەكەوێت
بابەشێخ لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتەكەی بەرەو ئەمەریكا دەستپێكرد، كە مەبەستی بەشداریكردنە لە مەراسیمی بەفەرمی دەستنیشانكردنی نادیە موراد كچە چالاكوانی ئێزیدی و ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، وەك باڵوێزی نیازپاكی نەتەوە یەكگرتووەكان.
رێورەسمەكە لە بارەگای سەرەكی نەتەوە یەمگرتووەكان لە نیویۆرك بەڕێوەدەچێ و تیایدا بان كی مون ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان و كەسایەتی سیاسیە جیهانییەكان ئامادەی دەبن.
نادیە موراد، کچە کوردێکی تەمەن 23 ساڵی ئێزیدییە و خەڵکی شاری شنگالە، دوای داگیرکاریی داعش بۆ ناوچەکەیان، خۆی و سەدان ژن و کچی دیکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنران، دواتر خۆی رزگار کرد.
ئەو کچە کوردە ئێزیدییە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتیی کچانی ئێزیدیی رزگاربووی ژێر دەسەڵاتی داعش و قوربانیانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەبێت.
پێشتر نادیە موراد لە کۆبوونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، چیرۆکی دەستدرێژییەکانی داعشی گێڕایەوە، کە کرابوونە سەر خۆی و کچانی دیکەی رفێندراو.
Bas News _
