سووریا خستنه‌خواره‌وه دوو فڕۆكه‌ى ئیسرائیلی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئیسرائیلیش ره‌تى ده‌كاته‌وه
میدیا فه‌رمییه‌كانى سه‌ر به‌ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د، ڕای ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه، سوپای سووریا توانیویه‌تى فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیى و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانى ئیسرائیلی له‌دواى هێرشێكیان بۆ سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌یان، بخه‌نه خواره‌وه.
به‌ڵام، له وه‌ڵامدا ته‌ل ئه‌بیب ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی نه‌خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه " ڕوانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ" جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئاگربه‌ستى نێوان لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌هۆى جه‌ژنه‌وه، تائێستاش به‌رگه‌ى گرتووه و ڕۆژى دووه‌مه هێمنى باڵى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه.
ڕوانگه‌كه، ئاشكراى ده‌كات، له ماوه‌ى ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا، كوژراو له نێوان هاووڵاتیاندا تۆمار نه‌كراوه.
ئه‌مریكا و ڕووسیا نێوه‌ندگیرییان كرد بۆ ئاگربه‌ستێك كه برِيارة 7 ڕۆژ دريَذة بكيَشيَت، ئه‌وه‌ش دووه‌م هه‌وڵى وڵاته زلهێزه‌كانة بۆ ڕاگرتنى جه‌نگ له سووریا كه ماوه‌ى پێنج ساڵى له‌سه‌ر یه‌كه، ده‌ستى پێكردووه.
