خامنەیی: زیارەتی کەربەلا و نەجەف جێگای حەج ناگرێتەوە
ئهو وتانهی خامنهیی له وهڵامی بڵاوكردنهوهی "فهتوایهكد"ا بووه بهناوی ئهوهوه لهلایهن هەندێک دەزگای میدیایی و ڕۆژنامەنوسی جیهانی و عەرەبی، سهبارهت بهوهی "شیعەکان دەتوانن لە بری سەردانکردنی ماڵی خودا، سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی نەجەف کەربەلا بکەن و لەوێ حەجی خۆیان ئەنجام بدەن"، ئهوهش دوای رێگری سعودیه له هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ئهنجامدانی فهریزهی حهج.
بەڵام نوسینگەی بەرژەوەندیەکانی ئیران لە وڵاتی میسر لە بەیاننامەیەکدا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "نە خامنەیی و نە هیچ مەرجەعێکی ئاینی تر فەتوایەکی لەو جۆرەی نەداوە و ئەم هەواڵانە لە چوارچێوەی درۆ دەلەسەکانی نەیارانی ئێراندایە".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "بەداخەوە هەندێک ناوەندی فەڕمی میسر لەوانە زانایانی ئاینی ئەزهەر کەوتونەتە ئەو هەڵەیەوە، لە کاتێکدا ئەم فەتوایە درۆیە و عەلی خامنەیی نەیوتووە نەجەف و کەربەلا جێگای حەج دەگرێتەوە".
دوای گرژی و ئاڵۆزیەکانی ئەمدوایەی ئیران، دەسەڵاتدارانی سعودیه ڕێگەی گەشتکردنیان بە هاوڵاتیانی ئیرانی نەدا و بەمەش ئەوان بێ بەش کران لە ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵ. لەبەرامبەردا لە کاتی ئەنجامدانی مەراسیمی حەج لە سعودیه، بە دەیان هەزار هاوڵاتی ئێرانی سەردانی ئهو شارانهی عیراقیان کرد كه بهلای شیعهكانهوه پیرۆزن.
پێشتر لوی یاسری پارێزگاری نەجەف بە خەندانی ڕاگەیاندبوو زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی ئاینی سەردانی نەجەفیان کردووە.
خەندان
