هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش

هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر داعش
فرۆکەکانی هاوپەیمانان ٢٣ هێرشی ئاسمانییان کردە سەر چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریادا.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری رابردوودا، حەوت هێرشیی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە موسڵ و بەغدادی و گەیارە و رومادی و سوڵتان عەبدوڵا و تەلەعفەر لە خاکی عێراقدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فرۆکەکانی هاوپەیمانان شانزە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی داعش لە شەدادی و ڕەقە لە خاکی سوریادا.

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا وتیشی، بەهۆی هێرشەکانەوە زیانێکی زۆر بە چەکدارانی داعش گەیەندراوە لە عێراق و سوریادا.

هێزەکانی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە عێراق دەستپێکرد، لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش لە سوریا دەستپێکرد
Top