له جەلەولا بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەوە چوار کەس بریندار بوون
عیرفان حه‌مه‌خان جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پێشمه‌رگه له جه‌له‌ولا راگه‌یاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ ١٣ی ئەیلولی ٢٠١٦، له گوندی بایزه‌ی ناوچه‌ی ته‌بج له ڕۆژئاوای ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بۆمبێك له ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو هاوڵاتی بریندار بوون".
وتیشی "له‌كاتی به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌دا بۆمبێكی تر كه له ناو جانتایه‌كی بچو‌وكدا بووە و به پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشمه‌رگه وتیشی "پێشتر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌و ڕێگایه‌دا ڕۆشتوون و ڕێگه‌كه‌یان پشكنیبوو، به‌ڵام هیچ بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌دی نه‌كردبوو".
جەلەولا شارێکی کوردنشینە و سەربە پارێزگای دیالەیە کە دەکەوێتە ١٨٥ کیلۆمەتری شاری بەغداوە، لەناو شارەکەدا پێهاتەکانی کورد و تورکمان و عەرەب دەژین و ئێستا ئاسایشی شارەکە لە دەستی پێشمەرگەدایە.
ئين ئارتي
