سعوودیه: ئێران پلانى دانابوو بۆ تێكدانى وه‌رزى حه‌ج
عادل ترێفی، وه‌زیری ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى سعوودیه، ڕاى گه‌یاند :" وه‌رزى حه‌ج بۆ ڕ‌ژێمى ئێران، هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوبانگى ئیسلام و حه‌ج و عه‌ره‌بستانى سعوودی بدات، به‌ڵام سووپاس بۆ خوا، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان پرۆسه‌كه بپارێزن".
له دیمانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى سكاى نیوز عه‌ره‌بى، گوتیشی :" رژێمى ئێرانى و به‌تایبه‌تى سوپای پاسداران و میلیشیاكانى حزبوڵا و میلیشاكانى دیكه كه له عێراق یان له وڵاتى یه‌مه‌نن، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وێنه‌ى ئیسلام ناشرین بكه‌ن".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه رژێمى ئێران له پشت ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانن وه‌ك داعش و قاعیده و ئه‌وانى دیكه‌و پشتیوانیان ده‌كه‌ن، گوتیشی :" كۆمه‌ڵگاى ئێرانى جیاوازه له ڕ‌ژێمى ئێرانى، كۆمه‌ڵگاكه‌یان خه‌ڵكێكى باش و خاوه‌ن شارستانیین".
ئێران له وه‌رزى ئه‌مساڵدا ڕێگه‌ى نه‌دا هاووڵاتیانى بنێرێت بۆ سعوودیه به مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج، دواتر نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن ئێرانى سه‌ردانى كه‌ربه‌لایان كرد به مه‌به‌ستى "زیاره‌تى عه‌ره‌فه".
باسنيوز
