ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتى كۆچی دوایی كرد
به‌پێى زانیاریه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ 13/9/2016 له‌تیف حاجى فه‌ره‌ج، پێشمه‌رگه‌ى دێرین و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شارى سلێمانى، كۆچی دوایی كردوه.
به‌پێى زانیاریه‌كان، ناوبراو به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه‌و له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى له‌مزگه‌وتى (عه‌لى كه‌مال) ه‌و له‌وێوه به‌ڕێ ده‌كرێت بۆ گۆڕستانى گردى سه‌یوانى به‌مه‌به‌ستى ناشتنى.
باسنيوز
