چەند کاتژمێرێکی ماوه بۆ دەستپێکردنی ئاگربەست له سووریا و شەڕ بەردەوامه
چەند کاتژمێرێک ماوه بۆ راگەیاندنی فەرمیی ئاگربەست له سووریا، بەڵام شەڕ و پێکدادانەکان له ناوچه جیاجیاکانی ئەم وڵاته بەردەوامه.
روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، هەلیکۆپتەرەکانی رژێمی سووریا به بەرمیلی بۆمبڕێژکراو شاری حەلەبیان بۆمباران کردووه.
بەشێکی زۆری حەلەب له دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دایه و رژێمی سووریا له هێرشەکانی بۆ ئەو شاره بەردەوامه.
بڕیار بەپێی پرۆژەیەک که ئەمەریکا و رووسیا لەسەری رێککەوتوون، له ئەمشەوەوه ئاگربەست له سووریا جێگیر بکرێت. بەشار ئەسەد، حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران رەزامەندییان لەسەر ئاگربەستەکه دەربڕیوه، بەڵام هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن تاکو ئێستا هەڵوێستی خۆیان لەسەری رانەگەیاندووه.
بەشار ئەسەرد ئەمڕۆ گوتبووی که رژێمەکەی سووره لەسەر گرتنەوەی هەموو خاکی سووریا و رزگارکردنی لەدەست تیرۆریستان.
رژێمی بەشار ئەسەد، هەموو نەیارانی خۆی به تیرۆریست ناودەبات.
