په‌یامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له جه‌ژنى قورباندا
ئه‌م جه‌ژنه له كاتێكدایه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له سه‌رسه‌خترین دوژمنانى ژیان و ئازادى، له شه‌ڕێكى سه‌ختدایه و ڕۆژانه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان به گیان و خوێنى خۆیان به‌رگرى له كوردستانییان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆى شه‌ڕ و چه‌ندین هۆكارى دیكه‌وه، دۆخێكى سه‌ختى دارایى به‌رۆكى حكوومه‌ت و مووچه‌خۆرانى گرتووه و تێگه‌یشتن و به‌رگه‌گرتنى ئه‌وان بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه، مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى ڕێز و پێ‌زانین و سوپاسه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه گه‌وره‌ترین خه‌مى ژیان و بژێوى هاووڵاتیانه و به ته‌واوى له دۆخیان تێده‌گات، به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه و هه‌موو ڕێگه و كه‌ناڵه‌كان به‌كار ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى چى زووتره چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بدۆزێته‌وه.
هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو له سایه‌ى كوردستانێكى ئازادى دوور له شه‌ڕ و كێشه و ئاڵۆزى و قه‌یرانه‌كان بكه‌ینه‌وه و، ئارامى و سه‌قامگیرى و خوشگوزرانى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه و ئاواره و په‌نابه‌رانى ده‌ستى تیرۆریش، سه‌ربه‌رزانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵى خۆیان.
دووباره جه‌ژنى قوربان له هه‌مووان پیرۆز بێت و هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارامتان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
KDP_
