هۆتێل و مۆتێل پڕ بوونه.. كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌بوژێته‌وه
(نادر رۆستی) گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانه‌وه ژماره‌یه‌ك به‌رچاو گه‌شتیار له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئێستا هه‌موو هۆتێل و مۆتێله‌كان له‌لایه‌ن گه‌شتیارانه‌وه گیراون و شوێن نییه بۆ مانه‌وه‌ی گه‌شتیاری دیكه. له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌رتی گه‌شتیاری دوای دووساڵ قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش خه‌ریكه ده‌بوژێته‌وه.''
(ڕۆستی) ده‌شڵێ "له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان رێككه‌وتووین ئاسانكاری بۆ هاتنی گه‌شتیاران بكرێت و له بازگه‌كان كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كرێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه له رێگه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه رێز له گه‌شتیاران ده‌گیرێت بێئه‌وه‌ی زیان به ره‌وشی ئه‌منیی هه‌رێم بگه‌یه‌نن، به‌پێی پێشبینیی ئێمه وه‌ك ده‌سته له جه‌ژنی قورباندا، ژماره‌ی گه‌شتیار زۆر له به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێت و زیاترله جه‌ژنه‌كانی رابردوو ده‌بێت.''
KDP-
