به وێنه.. پاشماوه‌كانی داعش له گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ببينه
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له‌و گوندانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوه‌ڕاستی مانگی رابردوو ئازادكرانه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی ته‌قینه‌وه و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراودا گرت، كه بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده‌كرابوو.
تیمه‌كانی ئه‌ندازه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب، نزیكه‌ی یه‌ك تۆن تی ئێن تی-یان له‌و گوندانه پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
چه‌ند رۆژێكیش پێش ئێستا، تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشییان پووچه‌ڵكرده‌وه, كه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی به هێزی پێشمه‌رگه‌دا بیانته‌قینێته‌وه.
K24-
