پەرلەمانتارێکی مەسیحی: لە کارتی نیشتمانیدا هیچ گوزارشتێک بۆ مەسیحییەکان بەدی نەکراوە

 پەرلەمانتارێکی مەسیحی: لە کارتی نیشتمانیدا هیچ گوزارشتێک بۆ مەسیحییەکان بەدی نەکراوە
پەرلەمانتارێکی مەسیحی، نیگەرانی خۆی پێوەست بە دروستکردنی کارتی نیشتمانی دەردەبڕێ کە هیچ گوزارشتێکی بۆ مەسیحییەکان تێدا بەدی نەکراوە.

(وەحیدە یاقو هورمز) ئەندامی فڕاكسیۆنی گەلی كلدانی و ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند " لەكارتی نیشتیمانی کە عێراق دروستی دەکات ستەمێکی زۆر لە مەسیحییەکان کراوە کە هیچ ئاماژەیەک بە ئاین و گەلی مەسیحییەکان نەدراوە.

هورمز دەیشڵێ، هەرچەند من لەگەڵ ئەوە نیم کە بەهیچ شێوەیەک ئاماژە بە ئاین بدرێ لە کارتی نیشتمانیدا بەڵام کە ئاماژە بە هەندێ ئاین دراوە ئەو کاتە مافی خۆمانە کە ئێمەیش بپرسین بۆچی ئاماژە بە ئاین و گەلی ئێمە نەدراوە و، ستەم لە ئێمە کراوە.
K24-
Top