"ڕۆژی یه‌كه‌م و چواره‌می جه‌ژن ڕێگه به سه‌ردانیكردنی زیندانییان نادرێت"
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر -ڕاگیراوان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ته‌نیا یه‌كه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ڕێگا به كه‌سوكاری زیندانیان نادرێت سه‌ردانی زیندان بكه‌ن.
موقه‌ده‌م خه‌سرۆ غازی، بەرێوەبەری بەشی گرتن و گواستنەوەی ناوەندی هەولێر- راگیراوان رایگەیاند: " ئاگاداری گشت لایەک دەکەینەوە کە رۆژی یەکەمی جەژن سەردانیكردنی زیندان نیە بەهیچ شێوەیەک بۆ هیچ کەسێک، بەڵام ڕۆژی دووەمی جەژن ئاساییە و تایبەتە بە ئافرەتان، هەروەها رۆژی سێهەمی جەژن تایبەتە بە پیاوان و رۆژی چوارەمیش سەردان نیە ".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه کاتەکانی سەردانیكردنی زیندان لە هەردوو رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن لە کاتژمێر (8)ی بەیانی بۆ (12)ی نیوەرۆ ده‌بێت.
RUDAW -
