هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی بیانی بەردەوامە
زۆری به‌رهه‌می ناوخۆ و ساخنهبوونهوهیان وایكردووه جووتیاران بەشێوازی جیاجیا فشار بخه‌نه سه‌ر یه‌كه كارگێڕیهكانیان و پێشنیاز بدرێته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كه هاورده‌كردنی به‌رهه‌می بیانی قه‌ده‌خه بكات.
كاروان كه‌ریم خان، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی سیده‌كان دەڵێت "فشاری زۆری جووتیاران و زیانی ماڵی زۆریان وایكرد ئێمه هه‌ر زوو پێشنیازی داخرانی سنووره‌كان به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بده‌ین، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان كه باجی گومرگی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر نییه".
لەگەڵ ئەوەشدا مه‌سعود باتێلی سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگەی گومرگی حاجی ئۆمه‌ران دەڵێت "ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێبیستی گرانی باجی گومرگی له‌سه‌ر به‌رهه‌می كشتوكاڵی بیانی بووینه ئه‌گه‌رنا هیچ بڕیار و نووسراوێكی فه‌رمی بۆ ئێمه نه‌هاتووه كه باجی گومرگی زیاد بكه‌ین به‌ڵكو هاتنی به‌رهه‌می بیانی وه‌ك پێشووه".
RUDAW -
