له سلێمانی چه‌ند سه‌نته‌رێكی جوانكاری داخران
به‌پێی راگهیێندراوێكی به‌شی پشكنین و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رابه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه بۆ (رووداو) نێردراوه، یه‌كشه‌ممه 11ی سێپته‌مبه‌ر و له نێوه‌ندی شاری سلێمانی سێ سه‌نته‌ری جوانكاری داخراون به نێوه‌كانی (سه‌نته‌ری جوانكاری ئێرانی، سه‌نته‌ری جوانكاری هۆڵه‌ندی و سه‌نته‌ری جوانكاری ئیهاب).
له‌و باره‌یه‌وه د.عادل عوسمان، سه‌رۆكی به‌شی پشكنین و به‌دواداچوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له لێدوانێكدا به (رووداو)ی گوت "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له به‌شه‌كه‌مان ئه‌و سێ سه‌نته‌ری جوانكارییهیان داخستووه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه مۆڵه‌تی ته‌ندروستییان نه‌بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كاری ئه‌وتۆیان تێدا ئه‌نجامدراوه كه ته‌نیا پزیشكن و ده‌بێ لانیكه‌م له‌ژێر چاودێریی پزیشك ئه‌نجامبدرێن".
به گوته‌ی دكتۆر عادل جگه له داخستنی ئه‌و سێ سه‌نته‌ره، رێنماییشیان داوه‌ته چه‌ند سه‌نته‌رێكی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه زانستی و كارگێڕییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بن.
رووداو-
